Kurdistan Press - گەیشت هەواڵێكی خۆش بۆ فەرمانبەران گەیشت هەواڵێكی خۆش بۆ فەرمانبەران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەیشت هەواڵێكی خۆش بۆ فەرمانبەران

لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، نووسراو بۆ ئەنجوومەنی راِژە و وەزارەتی دارایی كرا بۆ ئەوەی رێنوێنی و رێكارە یاساییەكان و مەرجەكان ئامادە بكەن، بۆ بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ـی ئۆكتۆبەر، بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی ڕاژە كراوە و تێیدا هاتووە، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانتان بۆ دەنێرین تایبەت بۆ بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاكی هەمیشەیی وەزارەتەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ هەرچی زوو گشتاندنی مەرج و پێداویستی و پێوەر و رێكارە یاساییەكانی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر وەزارەتەكان.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەوەیش بۆ ئەوەیە تا دوای ساغبوونەوەی شایستەبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بەهەمیشەییكردنیان بەپێی مەرجەكان، تا ئەوكات وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەیان وەك فەرمانبەری هەمیشەیی لە چوارچێوەی لیستی مووچەی وەزارەت و لایەنی تایبەتمەند ئامادە بكات و رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بكات، بۆ خەرجكردنی مووچەكانیان وەك فەرمانبەری هەمیشەیی بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەوە لە كاتێكدایە لە 25ـی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه