Kurdistan Press - کاتى گەیشتى مووچەى مانگى دە ڕاگەیاندرا کاتى گەیشتى مووچەى مانگى دە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى گەیشتى مووچەى مانگى دە ڕاگەیاندرا

سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10یان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، وردبینی بۆ دەکرێت و هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بە‌غدا دەکرێت.


پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامە و سبەی پێنجشەممە تەواو دەبێت، چەند ڕۆژێکیشە وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 یە.


زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "وردبینی لە لیستەکان دەکرێت، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."


لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووری دوێنێ شەو لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونی کردەوە، تاوەکو  18ی ئەم مانگە  105 هەزار و 560 مووچەخۆری دیکە  بایۆمەترییان کردووە، بەمەش 75% كێشەی بایۆمەتریی مووچەخۆران چارەسەر كراوە و تاوەكو كۆتایی ساڵ سەرجەم كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچە چارەسەر دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا