Kurdistan Press - کاتى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیاندرا کاتى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران ڕاگەیاندرا


بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، بەهۆی ئەوەی تاپۆی زەوییەکان ئامادە نییە، بۆیە ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن، کارتە، دەشڵێت: "تاپۆکەی هەمان ئەو زەوییە دەبێ، کە دابەش دەکرێت."

سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،  رایگەیاند: "ئەو شارەوانییانەی زەوییان ئامادە بێت، پرۆسەی دابەشکردنییان بەسەر فەرمانبەران دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و بە کردارییش لە زاخۆ و هەولێر و سلێمانی زەوی دابەش کرا."

جەختی کردەوە، دابەشکردنەکە قۆناغ بە قۆناغە، هەر قۆناغێک لە هەر شوێنێک نابێ لە پێنج هەزار پارچە زەوی کەمتر بێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی شارەوانی جەختی کردەوە، ڕێنوێنیی دابەشکردنی زەوی وەکوو خۆی جێبەجێ دەکرێت، گوتیشی: "لە هەندێك شارەوانی زەوییەكان ئامادە كراون، بەڵام لە هەموو شوێنەكان لە یەك كاتدا زەوی دابەش ناكرێن، ئەوانەی زەوییان ئامادەیە و وردبینیی فۆرمەكانیان تەواو بووە، هی ئەوان لەم ماوەیەدا دابەش دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، وردبینی لە فۆڕمی زەوی بەردەوامە، گوتیشی: "بەشێکی وەزارەت و فەرمانگەكان فۆڕمی زەوییان تەواو كردووە و بەشێکی فۆڕمەکان هاتوونەتە وەزارەتی شارەوانی."

زیاتر گوتیشی: "لێژنەی وردبینی، وەزارەت دوای وەزارەت وردبینی بۆ فۆڕمەكان دەكات، بەشێك لە وەزارەتەكان لە فۆڕمەكان داواكارییەكانی بەپێی رێنوێنییەكان تێدا نییە و كەموكوڕییان تێدایە، ئەوانەش دەبێت چاك بكرێن".

سەبارەت بە وردبینیی شارەوانییەکە، سەربەست مەولوود گوتی: "بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024، وردبینی لە زانیارییەکان دەکەین و لیستەکان رێك دەخەین، ئەویش بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و کارتی زانیاری، زانیارییەکان دەدرێنە شارەوانیی پەیوەندیدار."

ئەو بەرپرسەی شارەوانی زانیارییەکی گرنگ و دڵخۆشکەری ئاشکرا کرد و گوتی: "بەهۆی ئەوەی تاپۆی زەوییەکان ئامادە نییە، شوێنەکان بە کارت دابەش دەکرێن، دواتر کارتەکە دەکرێتە وێنەی تاپۆ، چونكه ڕێکاری كردنه تاپۆ دوا دەکەوێت."
جەختی کردەوە، ئەو کارتەی دەکرێتە تاپۆ هەمان ئەو زەوییە دەبێت، کە دابەش دەکرێت، تەنیا لە تاپۆ ژمارەکەی دەگۆڕێ بۆ تاپۆ.

هەر فەرمانبەرێك كە ‏8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، ئەوا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پێ دراوە و بۆ هەر كەسێكیش زەوییەكی 200 مەتری دەدرێت.

ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.

رۆژی، 17ی 10ی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: "وەکو قۆناغی یەکەم لە هەولێر تیروپشكی بۆ پێنج هەزار پارچە زەوی فەرمانبەران کرا، لە سلێمانی وو زاخۆش دەستی پێکردوو و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت."

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند: " دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ناوی زیاتر لە شەش هەزارو 700 كەس بۆ شارەوانیی سلێمانی گەڕاوەتەوە بەمەبەستی پێدانی زەوی و تیروپشك بۆ ناوەكان كراوە و ژمارەی زەوییەكانیش بە فەرمانبەرەکان دراون."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه