Kurdistan Press - پارەى ئەو توێژە گەیشت و کاتى دابەشکردنى ڕاگەیاندرا پارەى ئەو توێژە گەیشت و کاتى دابەشکردنى ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەى ئەو توێژە گەیشت و کاتى دابەشکردنى ڕاگەیاندرا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكرای كرد، چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی لەم هەفتەیە خەرج دەكرێـت و پارە دابەش دەكرێت. جەختیش دەكاتەوە، پڕۆسەكە لە هەولێر و دهۆك بەردەوامە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی هیچ كێشەیەكی نییە، هەفتەی پێشوو بەهۆی هەندێك رێكار دوا كەوت، بەڵام لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت، كە بڕی پارەکە 20 ملیار دینارە."

لە ماوەی رابردوودا بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی، كە بڕەكەی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینار بوو، دابەش كرا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد، زیاتر لە هەفتەیەكە دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و دهۆك كراوە و بەردەوامیش دەبێت.

سایلۆی هەولێر ئاشكرای كردووە، سبەی یەكشەممە 2024/10/27 دابەشکردنی چەکی جووتیاران لە زنجیرە دوو هەزار و 650 بۆ زنجیرە دوو هەزار و 718، دەست پێدەكات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

پێشتر سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  رایگەیاند: "بۆ بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران، نزیکەی 45 ملیار دیناری نێردراوە."

لەو 45 ملیار دینارە، 20 ملیاری بۆ سلێمانییە و 15 ملیار بۆ هەولێرە و 10 ملیار دیناریش بۆ دهۆک.

لە 9ی9ی 2024، بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران، کە بڕەکەی 150 ملیار دینار بوو نێردرا و پارەکە دابەش کرا.

نەوزاد شێخ کامیل جەختی كردەوە: "پارەی شایستەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دوای ناردنی ئەو 45 ملیار دینارە، هێشتا 288 ملیار دینار ماوە بنێردرێ و چاوەڕوانین بڕە پارەی دیكە بنێردرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه