دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، بەیانی ئەمڕۆ گەشتەکان دەستیان پێکردەوە.
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل چەند جارێکە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکان دادەخرێت و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەم بەیانییە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق ئاسایی بوونەوە و ئێستا لە فڕۆکەخانەی هەولێر سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی گەشتەکانین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ شەو ئیسرائیل هێرشی بۆسەر چەند پێگەیەکی سەربازی ئێرانی ئەنجامدا، بەهۆیەوە چەند وڵاتێک گەشتە ئاسمانیەکانیان ڕاگرت، لەناویاندا عێراق بوو.
وەڵام بدەوه