Kurdistan Press - ئەو شوفێرەى لە هاوڵاتیەکى داو ڕایکرد دەستگیر کرا ئەو شوفێرەى لە هاوڵاتیەکى داو ڕایکرد دەستگیر کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو شوفێرەى لە هاوڵاتیەکى داو ڕایکرد دەستگیر کرا

ئاسایشی هەولێر رای گەیاند كە ئافرەتێكیان گرتووە دوو رۆژ لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێل ئافرەتێكی تری شێلاوە و هەڵاتووە و هاوكات وردەكاری رووداوەكەیشی خستووەتە ڕوو. 


ئەمشەو شەموو، 26ی ئۆكتۆبەری 2024، لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (ر ، ک ، م) لە لایەن هێزەکانمانەوە گیرا. 

لەبارەی تۆمەتەكەیەوە، ئاسایشی هەولێر روونی كردووەتەوە،  لە ڕێکەوتی 24ی ئۆکتۆبەری 2024 لەسەر شەقامی گەڕەکی کورانی نوێی شاری هەولیر بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی ئافرەتی داوە بەناوی (هـ ، م ، م) و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، تۆمەتباری ناو هاتوو لە دوای ڕوداوەکە هەڵهاتبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه