Kurdistan Press - پارەى ئەو توێژەی خوارەوە دابەشدەکرێت پارەى ئەو توێژەی خوارەوە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەى ئەو توێژەی خوارەوە دابەشدەکرێت

بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیار دراوە بۆ كارمەندانی هەڵبژاردنی پەرلەمان كوردستان، بە سێ‌ جۆر پارە دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئۆكتۆبەر، بەپێی گوتەی بەرپرسانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەستیان كردووە بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان.

بەپێی بڕیاری كۆمسیۆن هەر كارمەندێك كە فەرمانبەری حكوومەت نەبێت، بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرێت، فەرمانبەری حكوومەتیش بێت بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرێت.

بەپێی بڕیارێكی نوێی كۆمسیۆن، ئەو كارمەندانەی وەك كارمەندی یەدەگ دیاری كرابوون، ئەوا بڕی 50 هەزار دینار وەك پاداشت وەردەگرن و لەگەڵ كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان.

ئەو بڕیارە سەرجەم ئەو كەسانەی دەگرێتەوە وەك كارمەندی یەدەگ ناویان لە كۆمسیۆن دەرچوو بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕی 50 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.

لە 20ـی ئۆكتۆبەر، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، زیاتر لە 30 هەزار كارمەند سەرپەرشتیی پرۆسەكەیان كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه