Kurdistan Press - هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ فەرمانبەرانى گرێبەست هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ فەرمانبەرانى گرێبەست | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ فەرمانبەرانى گرێبەست

دوای ئەوەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاریدا فەرمانبەرانی گرێیەست بكرێن بە هەمیشەیی، ئامادەكارییەكان بۆ ئەو پڕۆسەیە بەردەوامی هەیە و ئەنجوومەنی راژە و بەشی یاسای فەرمانگەكان لە هەماهەنگین بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە. 

بە گوێرەی فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئەوە پەسەند كراوە كە فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی، دوای ئەوەی رێنوێنی بۆ دەرچوو بە هاوئاهەنگی كردن لەگەڵ بەغدا. 

ئێستە لەناو فەرمانبەرانی گرێبەست دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە كە بڕیاری بە هەمیشەیی كردن تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە زیاتر لە هەشت ساڵ خزمەتی گرێبەستیان هەیە، بەڵام "کوردستان پرێس" ئەوەی یەكلا كردەوە. 

سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "کوردستان پرێس"ی راگەیاند، هیچ رێنوێنییەكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە كە فەرمانبەری گرێبەست دوای هەشت ساڵ بكرێت بە هەمیشەیی.

ڕوونیشی كردەوە نەك رێنوێنی بەڵكو پێشنیاری لەو جۆرەیش نییە، ئەوەی هەیە ئەوەیە كە فەرمانبەرانی گرێبەست كە سێ‌ ساڵ خزمەتی گرێبەستیان بەبێ‌ پچڕان هەبێت بكرێن بە هەمیشەیی. 

لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەری گرێبەست هەن، كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زۆرترین فەرمانبەری گرێبەستی هەیە، بەڵام بە گوێرەی بڕیاری حكوومەت دیاری نەكراوە كە چ فەرمانبەرێك دەكرێن بە هەمیشەیی و چاوەڕێی رێنوێنی دەكرێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه