Kurdistan Press - بەشەخۆراک دابەش دەکرێت چەند چەند ماددەیەک زیاد کراوە بەشەخۆراک دابەش دەکرێت چەند چەند ماددەیەک زیاد کراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشەخۆراک دابەش دەکرێت چەند چەند ماددەیەک زیاد کراوە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رای دەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە خۆراك و ئاردیش، دەڵێت لە هەولێر و دهۆك "ماش" دابەشكراوە و لە سلێمانی لەبری ماش "نیسك" دراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ی ئۆكتۆبەر، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، بە "کوردستان پرێس"ی راگەیاند، دەستمان كردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراك و ئارد، بەشەخۆراك هی مانگی حەوت و ئاردیش هی مانگی هەشتە.

زیاتر گوتی، بەشەخۆراكی ئەم مانگە جیاوازە و مادە زیادكراوە، لە هەولێر و دهۆك ماش دابەش دەكرێت بۆ هەر كەسێك چارەكە كیلۆیەك دەدرێت، خێزانێكی چوار كەسی یەك كیلۆ وەردەگرێت و لەجۆری زۆر باشە.

باسی لەوە كرد، لە سلێمانی لەبری ماش، نیسك دراوە و بەو بڕەی بەدەستمان دەگات دابەشی سەر هاووڵاتییانی دەكەین و بەردەوامین لە دابەشكردن.

ئەكرەم جەمیل بریكاری دابەشكردنی خۆراك، بە "کوردستان پرێس"ی راگەیاند، ئەم مانگە لە بەشەخۆراك شەكر و رۆن و برنج و دۆشاو و نیسك و ماش و نۆك و لەتكەنۆك دابەش دەكرێت و مانگانە گۆڕانكاریی لەنێوان نۆك و نیسك و ماش و لەتكەنۆك دێت، دوانیان دابەش دەكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه