دوای دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا حكوومەت بڕیاری دا، هەركەس زەوی وەرگرتووە دەتوانێت بەناوی خۆیەوە بكات.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی كردووە بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و ئێستە دەتوانن مامەڵەی بەناوكردنی زەوییەكانیان تەواو بكەن.
لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە هەنگاوی یەكەمدا لە زاخۆ دەست كرا بە دابەشكردنی زەوی، هەر لە چوارچێوەی ئەو قۆناغەدا لە هەولێریش پێنج هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش كرا.
زۆرینەی ئەو فەرمانبەرانەی ئێستە زەوییان وەرگرتووە، ڕاژەكانیان سەربە وەزارەتی كارەبایە، بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو كەسانەی زەوییان وەرگرتووە دەتوانن زەوییەكانیان بەناوی خۆیانەوە بكەن.
وەڵام بدەوه