شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان گەیشتنە بەغدا.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێک بەسەرۆکایەتیی د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سیروان محەممەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانان سەردانی بەغدایان کرد.
ئامانجی سەردانەکە دیدار و کۆبوونەوەیە لەبارەی پرسی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کەوا بڕیار لە مانگی داهاتوودا لەبەرواری 20-11-2024 بکرێت.
وەڵام بدەوه