Kurdistan Press - ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارانبارین دەکرێت ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارانبارین دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارانبارین دەکرێت

پارێزگاری هەولێر بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ ئەنجامدرا.

بە گوێرەی راگەیەنراوی پارێزگار، لە كۆبوونەوەكەدا، دوای هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی ساڵانی ڕابردوو، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە تیمەكان كرد و هەموو ئەو پڕۆژە و كارانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش، كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بەر لە وەرزی بارانبارین لە پێناوی ڕوونەدانی لافاو و كەمكردنەوەی مەترسیەكانی و چارەسەركردنی گرفتەكانی لە سەنتەری شار و دەروبەری ئەنجامدراون بەرزنرخاند.

سەبارەت بە وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ و ئامادەكاریی فەرمانگەكان، پارێزگاری هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێكی نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەی ئاوی زیادە و بەردەوامیدان بە پاككردنەوەی چەپەرەكانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەكان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەكان و كوچە و كۆڵانەكانی گەڕەكانی شار و پاككردنەوەی كەند و رێڕەوەكانی ئاوی سروشتی باران

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا