Kurdistan Press - سبەی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت سبەی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت

سبەی سێشه‌ممه‌ 28ی 10ی 2024، دەست بە دابەشکردنی بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دەکرێت.

سایلۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە: "ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکەینەوە، کە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی پارەیان پێ دەدرێت."

ئاماژەی بەوەش داوە: "سبەی 29ی 10 لە پسوولە هەزار و 417 تاوەکوو هەزار و 473 پارەیان دەدرێت و دەبێت سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆ بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان."

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی، كە بڕەکەی 20 ملیار دینارە، دابەش دەکرێت."

لە ماوەی رابردوودا بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی، كە بڕەكەی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینار بوو، دابەش كرا.

پێشتر سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بۆ بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران، نزیکەی 45 ملیار دینار نێردراوە."

لەو 45 ملیار دینارە، 20 ملیاری بۆ سلێمانییە و 15 ملیار بۆ هەولێرە و 10 ملیار دیناریش بۆ دهۆک.

لە 9ی9ی 2024، بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران، کە بڕەکەی 150 ملیار دینار بوو، نێردرا و پارەکە دابەش کرا.

نەوزاد شێخ کامیل جەختی كردەوە: "پارەی شایستەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دوای ناردنی ئەو 45 ملیار دینارە، هێشتا 288 ملیار دینار ماوە بنێردرێ و چاوەڕوانین بڕە پارەی دیكە بنێردرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه