Kurdistan Press - کۆتا قسە لەسەر پرۆژەى هەژمارى من کۆتا قسە لەسەر پرۆژەى هەژمارى من | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆتا قسە لەسەر پرۆژەى هەژمارى من

د. ئومێد سەباح: پڕۆژەی هەژماری من پڕۆژەیەكی یاساییە و لە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دراوە

لەسەر پڕۆژەی هەژماری من، كە پڕۆژەیەكی گشتگیری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ دابەشكردنی مووچە، لەمبارەیەوە، ئومێد سەباح ڕایدەگەیەنێت، كە "وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای كۆدەنگی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەی (هەژماری من)ی هەڵبژاردووە بۆ دابەشكردنی مووچە."

لەسەر پڕۆژەی هەژماری من، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی دەبێت هەموو دامودەزگایەكی حكوومەت پابەندی پڕۆژەی هەژماری من بن، ئومێد دەكەین هیچ ڕێگریەك بۆ ئەو پرسە نەیەتە پێشەوە."

ڕاشیگەیاند: "پڕۆژەی هەژماری من پڕۆژەیەكی یاساییە و لە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دراوە."

ئاماژەی بەوەش كرد، كە "وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای كۆدەنگی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەی (هەژماری من)ی هەڵبژاردووە بۆ دابەشكردنی مووچە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه