د. ڤیان دەخیل، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا، لەبارەی گەڕانەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، گوتی: دەبێ ئەم پرسە یەكلا بكرێتەوە، هەموو جارێ لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لیستەكە دێ، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لیستە هەڵنابژێرێ كە حكوومەت دەینێرێ، بەڵكوو ئەو لیستەی دەوێ كە كەمترین پارە و تێچووی هەیە، پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچەی تێدا نییە و بۆمانی دانانێن، ئێمە پێیان دەڵێین گەر ئەوەش ناكەن، موناقەلە (جێگۆڕكێی پارە) مان بۆ بكەن، بە جۆرێك خۆمان ئەو بڕەپارەیە تەرخان بكەین بۆ پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچەی فەرمانبەران.
د. ڤیان دەخیل، دەشڵێ: ئەو شتانە پاساون، جارێك گوتیان بایۆمەتری نەكراوە، ئەوە تپەڕی، ئێستە پارەی پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە نادەن، واش ناكەن كە ئێمە موناقەلە (جێگۆڕكێی پارە)ـەكەمان پێ بدرێ، تا ئێمە ئەو پارەیە بخەینە سەر بودجەی بەكارخستن تا بیخەینە سەر مووچە و پلەبەرزكردنەوە.
وەڵام بدەوه