Kurdistan Press - بڕیارێکی نوێ لە بارەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری جێبەجێ دەکرێت بڕیارێکی نوێ لە بارەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری جێبەجێ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی نوێ لە بارەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری جێبەجێ دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرجێکی نوێی بۆ وەرگرتنی بەشەبەنزینی 750 دیناری ڕاگەیاند. بەپێی بڕیارەکە، شۆفێران پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی بەنزینخانەکاندا تەنها کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان پێ بێت.
لە ئاگادارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ناوی سیانیی سەر کارتی نیشتمانی و کارتی سووتەمەنییەکە هاوتا و وەک یەک بن. ئەگەر ناوەکان جیاواز بن، شۆفێرەکە بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی بەشەبەنزینەکەی.
بڕیارە ئەم ڕێکارە نوێیەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە بە فەرمی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا