Kurdistan Press - كه‌شناسی کاتى باران بارینى بەلێزمەى ڕاگەیاند كه‌شناسی کاتى باران بارینى بەلێزمەى ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كه‌شناسی کاتى باران بارینى بەلێزمەى ڕاگەیاند

پێشبیینه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران وبارانی مام ناوەندی لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێت بە (4 -2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 3ی11ی2024،  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین دابارین بە لێزمە دەبێت وە لە دوای نیوەرۆ و کاتەکانی شەودا دابارین بەردەوام دەبێت بە رێژەیەکی کەمتر.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (5 -3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18  
سلێمانی : 16  
دهۆک : 18
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 16 
زاخۆ :18   
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 22

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه