بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەو شوێنانەی ئاو تیایدا کۆدەبێتەوە، یاخود ئەگەری ڕوودانی لافاوی هەیە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ، ساڵانە لە چەند ناوچەیەکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاو و لافاو دروست دەبێت، ئەمەش هەندێکجار کارەساتی گیانی و ماددی لێدەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەڕایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: "سەڕای ئەوەی هەموو ساڵێك هۆشياری و ڕێنمايی بڵاو دەکەينەوە، لەکاتی هاتنی شەپۆلی بارانبارين کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرێت کەوا گردبوونەوەی ئاو ياخود لافاو دەيگرێتەوە، بەڵام هاووڵاتيان پابەند نابن، بۆيە دووبارە داوا دەکەين لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل ڕانەگرن کە مەترسیيە بۆ سەر ژيانی خۆيان و ئۆتۆمبێلەکانيان، تاوەکو ئەم شەپۆلی بارانبارينە تەواو دەبێت."
چەند ڕۆژێکە هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی بەخوڕ دەدرێت، لە شاری هەولێر ئامادەکاری پێویست کراوە و دەیان تیم خراونەتە ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوام بێت.
وەڵام بدەوه