شارەوانی هەولێر پێنج هەزار کارتی دابەشکردنی زەوی ئامادەکردووە و لەم هەفتەیە تیروپشک بۆ دابەشکردنی بەشێکیان دەکرێت.
ماوەیەکە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە، زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 12 هەزار وەریان گرتووە، قۆناغ بە قۆناغیش فەرمانبەرانی دیکە وەری دەگرن.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ دابەشکردنی سێ هەزار پارچە زەوی دەکرێت، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و لە قۆناغی داهاتوو ژمارەکە زیاد دەبێت". دوو هەزار پارچە زەوییەکەی دیکە لە شارەوانییەکانی دیکەی سەر بە پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری پارێزگای هەولێر زەوی بە نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەر دەدرێت، تاوەکو ئێستا 50 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون، دوای ئەوەی کارتیان بۆ دەکرێت دەخرێنە نێو تیروپشک.
وەڵام بدەوه