بەهۆی لافاوەكەی شەوی رابردووی هەڵەبجەوە، زیانی زۆر بەر چەندان خێزان كەوتووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕیاری دا قەرەبووی تەواوی ئەو خێزانانە بكاتەوە.
بەبڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاریی ئەو ماڵانە دەكرێت كە بەهۆی لافەوەكەی شەوی رابردووی هەڵەبجە زیانیان بەركەوتووە.
كارزان سەلام بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە "وشە"ی راگەیاند، وەك دەزگاكە هەر لە شەوی رابردووەوە لەگەڵ كارمەندانی شارەوانیی شارەكە، هاوكار بووین بۆ ئەوەی یارمەتیی ئەو ماڵانە بدەین كە لافاو چووەتە ماڵەكانیان.
بەرپرسەكەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەوەشی گوت، لە دوای ڕووداوەكەش دەمودەست مەسروور بارزانی سەرۆكی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگاكەی راسپارد كە هەرچی لە توانادا بێت بۆ ئەو خێزانانە بكرێت.
بەرپرسی ئۆفیسی دەزگاكە ئاماژەی بەوەش دا، دەزگای خێرخوازی ئێستە لەگەڵ رێكخراوی جەی سی سی هاوئاهەنگیمان كردووە و رێژەی زیانەكەمان دەستنیشان كردووە، بەزووترین كات هاوكارییەكانی دەزگاكەیان پێدەگەیەنین.
بەبریاری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی هەموو ئەو زیانانەی بەر ئەو ماڵانە كەوتووە و قەرەبوویان دەكرێتەوە، "هەموو ماڵەكان وەك یەك زیانیان بەرنەكەوتووە و هەندێك ماڵ زیاتر زیانی بەركەوتووە و ئێمەش بەپێی ئەو خەمڵاندنانە یارمەتیی ئەو خێزانانە دەدەین".
وەڵام بدەوه