Kurdistan Press - هەواڵێکی دڵخۆشکەر باج لەسەر ئەو بەرهەمە هەڵگیرا هەواڵێکی دڵخۆشکەر باج لەسەر ئەو بەرهەمە هەڵگیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی دڵخۆشکەر باج لەسەر ئەو بەرهەمە هەڵگیرا

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حكوومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان ئەوە بڵاو کراوەتەوە، کە : "دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە گشت سنوری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە و بەشی پێویستیی هاووڵاتیان ناکات، لە هەمانکاتدا نرخی بەرزبۆتەوە."
ئاماژە بەوەش دراوە: "بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی و پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بڕیارماندا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات."
جەختیش لەوە کراوەتەوە بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم لایەنە فەرمیەکانیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ وەرگرتنی ڕێککاری پێویستیی کارگێری و یاسایی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا