Kurdistan Press - عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک : بەرپرسێکى باڵا پرۆژەی ئاوی گۆپتەپەی ڕاگرتووە عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک : بەرپرسێکى باڵا پرۆژەی ئاوی گۆپتەپەی ڕاگرتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک : بەرپرسێکى باڵا پرۆژەی ئاوی گۆپتەپەی ڕاگرتووە

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک دەڵێت: بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی ئەو کۆمپانیایەی کە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ جێبەجێ دەکات.

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: "کۆمپانیاکە ئیشی باشی کردووە، بەڵام تائێستا ھیچ پارەیەکی پێنەدراوە، بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی کۆمپانیاکە، گوتراوە چەمچەماڵ شایەنی ئەو پارە زۆرە نیە بۆی سەرف بکرێت".

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک گوتیشی: "بەم زوانە بە وردی ڕوونی دەکەینەوە کە چەمچەماڵ چەند داھاتی ھەیە بۆ سەر بودجەی ھەرێم و سلێمانی کە پێیان وایە چەمچەماڵ شایەنی پرۆژەیەکی وەھا نیە".

ئاماژەی بەوەش داوە، "بە خەڵکی چەمچەماڵیش دەڵێین، کێ و چی لایەنێک ھۆکاری ڕاگرتن و پەکخستنی پرۆژەکەن".

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری بە بڕی (3400مەتر سێجا).

پرۆژەکە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، گرێبەستەكەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24/6/2024، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا بە زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار ئیمزا كرا.

ئەو پرۆژەیە لە ڕۆژی ئیمزاكردنییەوە به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی 720 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه‌،‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 3400م3مەتر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له‌ پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.

وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و ئەمبارێکی گه‌وره‌ به‌ قه‌باره‌ی 5 هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێڵی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه