Kurdistan Press - زانیاری تایبەت لەبارەی کوشتنی کارمەندەکەی کۆماندۆ ڕاگەیاندرا زانیاری تایبەت لەبارەی کوشتنی کارمەندەکەی کۆماندۆ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری تایبەت لەبارەی کوشتنی کارمەندەکەی کۆماندۆ ڕاگەیاندرا

چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی  رایگەیاند، لە گەڕەکی قڕگە تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە کارمەندی هێزی کۆماندۆیە.

ئەمڕۆ هەینی چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی قڕگە تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە کارمەندی هێزی کۆماندۆیە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجە بە چەکی خۆی کوژراوە و ‎لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەردەوامە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە دوێنێ شەو روویداوە و خێزانەکەی تەرمەکەیان گەیاندووەتە پزیشکی داد و دواتر بەخاکیان سپاردووە. 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه