وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرچاوڕوونییەكی بۆ كەسوكاری قوتابیان بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەپێی مادەی پێنجەم هیچ زانكۆیەكی تایبەت لە كوردستان كۆلێژی پزیشكیی گشتی نییە و لە ئەگەری كردنەوەشیدا، پێویستی بە هەمواری یاسا هەیە.
ئەمشەو، 9ی 11ی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکاریان ڕایدەگەیەنێت، بەپێى یاساى ژمارە (٢)ى ساڵى (٢٠١٣)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، مادەى پێنجەم، بەشى شەشەم، خاڵى سێیەم، کە دەقى یاساکە هاوپێچە، هیچ زانکۆییەکى تایبەت لەهەرێمى کوردستان (کۆلێژى پزیشکى گشتى) نییە، چونکە کردنەوەى ئەو کۆلێژە پێیوستى بە هەموارى یاسا هەیە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە "بەپێویستى دەزانین قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداربکەینەوە کە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان، کە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مۆڵەتیان پێدراوە (کۆلێژى پزیشکى گشتى)یان نییە."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یاساى ژمارە (٢)ى ساڵى (٢٠١٣)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لەم لینكەدا هاوپێچ كردووە..
٢. یاساى ژمارە (٢)ى ساڵى (٢٠١٣)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان.pdf - Google Drive
وەڵام بدەوه