Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی باران بارینی ناوبەناوی کورتخایەن تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی  ڕایگەیاند، بە هۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی لاوازی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکەین لە بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممەوە شەپۆلێکی کورتخایەنی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، لە زۆرینەی ناوچە کوێستانییەکان و باکووری گەرمیان شەپۆلێکی مامناوەند دەبێت و لە بەشێکی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان لاواز دەبێت.
ئاشكرای كرد، لە زنجیرە چیابەرزە سنورییەکان ئەوانەی، که لە 2500 مەتر بەرزترن ئەگەری بەفربارین هەیە و ڕۆژی سێ شەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.
ڕوونیشی كردەوە، پێشبینی بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان لە شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شەممەوە تاوەکو شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممە :
پارێزگای سلێمانی : 8 – 15 ملم
پارێزگای هەڵەبجە : 6 – 10 ملم
ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران : 15 – 20 ملم
پارێزگای هەولێر : 3 – 6 ملم
پارێزگای دهۆک : 4 – 8 ملم
باکووری گەرمیان : 5 – 10 ملم

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه