دوای بڕیارەكەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ وەك گرێبەست، ماوەی دوو هەفتەیە سەرقاڵی بایۆمەترین، بڕیاریشە كۆتایی ئەم هەفتەیە بایۆمەترییان كۆتایی بێت.
ئەمڕۆ یەكشەم شەوبۆ عەزیز یەكێك لە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كارەكانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست بەردەوامە، لە سنووری پەروەردەكان مامۆستایانی گرێبەست لە بانكەكان سەرقاڵی ئەنجامدانی بایۆمەترین.
زیاتر گوتی، بەپێی ئەو داتایانەی تا رۆژی پێنجشەم بەردەست بوو، تا ئێستە 80% بۆ 90%ی مامۆستایانی گرێبەست پرۆسەی بایۆمەترییان ئەنجام داوە و لەم هەفتەیە كارەكە تەواو دەبێت.
باسی لەوەش كرد، بەپێی نوێترین بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەمەودوا مامۆستایانی گرێبەست هاوشێوەی مامۆستایانی هەمیشەیی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.
لە مانگی ئەیلوولدا بە بڕیارێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری پەروەردەی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم، نزیكەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ كرانە گرێبەست.
وەڵام بدەوه