Kurdistan Press - هەولێر بەشێوەى فەرمى و داتا وەڵامى بەغدا دەداتەوە هەولێر بەشێوەى فەرمى و داتا وەڵامى بەغدا دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەولێر بەشێوەى فەرمى و داتا وەڵامى بەغدا دەداتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی باشی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەولێر، توشبووانی شێرپەنجە لە شارەکانی دیکە ڕووی تێدەکەن، بۆیە ژمارەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزە.

وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەولێر تۆمارکراوە.

لێدوانی فەرمی: د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لەمبارەیەوە دەڵێت: "30.4%ـی ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە دانیشتووی هەولێر نین، بەڵکو خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستانن، تەنیا 69.6%ی توشبووەکان دانیشتووی هەولێرن.

هۆکارە زانراوەکان: "هۆکاری تۆمارکردنی ئەم نەخۆشانە لە هەولێر بۆ باشی خزمەتگوزارییەکان و زوو تۆمارکردنیان و کارئاسانییەکان لە چارەسەرکردنیان دەگەڕێتەوە"، بەڕێوەبەری  تەندروستی گشتیی هەولێر وادەڵێت.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆی تووشبووانی شێرپەنجە لە عێراق د.دلۆڤان دەڵێت: "ئەو ئامارەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لەسەر ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە باسی دەکات، لە 50٪ـی ڕێژەکە ئەو بیانیانەن لە دەرەوە هاتوون و لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون".

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، ساڵی 2022 دوو هەزار و  456  تووشبووی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ سێ هەزار و 30  توشبوو بەرزبووەتەوە.

لە سلێمانی لە ساڵی 2022، دوو هەزار و 909 تووشبوو تۆمارکراون، لە ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ دوو هەزار و 796 توشبوو دابەزیوە.

لە پارێزگای  دهۆک لە ساڵی 2022  ژمارەی تووشبووان هەزار و 222 کەس بووە و لە ساڵی 2023  ژمارەکە بۆ هەزار و 186 تووشبوو دابەزیوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا