دابەشكردنی زەوی بەردەوامە بەسەر فەرمانبەران، ئێستە بەشێكیان وەری دەگرن و بەشێكیان ناویان تۆمار كراوە لە پرۆسەكە، شارەزایان و خاوەن نووسینگەكانی خانووبەرە دەڵێن، نرخی دەگاتە نزیكەی 10 هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی تشرینی دووەم، سەردار ئازاد خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە، رایگەیاند، ئەو زەوییانەی لە هەولێر بەسەر فەرمانبەران دابەش كراوە، شوێنێكی زۆرباشە و داهاتوویەكی باشیشی دەبێت.
زیاتر گوتی، نرخی ئەو زەوییانە ئێستە بەپێی نزیكترین شوێن دیاری دەكرێت، بۆیە نزیكترین شوێن لەو زەوییانە گەزنەیە، زەویش لە گەزنە لە سەرووی 25 هەزار دۆلارییە واتا دوو دەفتەر و نیو.
روونی كردەوە، ئێستە ئەو زەوییانە تاپۆ نەكراون لە سەرووی پێنج هەزار دۆلار نرخیان هەیە، ئەگەر تاپۆ بكرێن و خزمەتگوزارییان بۆ بچێت، ئەوا نرخەكەیان زۆر زیاد دەبێت.
هاوكات شوان محەمەد خاوەنی نووسینگەی كڕین و فرۆشتن لە سنووری گەزنە، رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێك ئەو زەوییەی وەرگرتووە هیوادارم نەیفرۆشێت، چونكە داهاتوویەكی باش دەبێت و لە باشترین زەوییەكان دابەش كراون.
روونی كردەوە، هەر فەرمانبەرێك كارتی زەوییەكەی وەرگرتبێتەوە، ئێستە دەتوانێت بیفرۆشێت كە سەرووی حەوت هەزار دۆلار دەكات.
دابەشكردنی زەوی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی سێ هەفتەیە بە تەواوەتی دەستی پێ كردووە، بڕیاریشە هەرچی فەرمانبەرە مافی وەرگرتنی زەوی هەیە پێی بدرێت.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچە یەکلایی دەکرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه