Kurdistan Press - پارتی سوورە لەسەر ئەوەی یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت پارتی سوورە لەسەر ئەوەی یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی سوورە لەسەر ئەوەی یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت

پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەی داهاتووی ئەوەیە کە یەک هێزی پێشمەرگە لە کوردستاندا هەبێت، ئەوەیش سەرۆک بارزانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دووپاتی لێ کردەوە.

پارتی کە ئێستە حزبی یەکەمی کوردستان و پێکهێنەری حکوومەتە، سوورە لەسەر ئەوەی یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت.

پێشتر مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان چاکسازیی لە نێو هێزەکانی پێشمەرگە کرد، بەڵام بەشێکی زۆری لەلایەن یەکێتییەوە رێگری لێ کرا.

ئامانج عەلی خۆشناو چاودێری سیاسی، بۆ "کوردستان پریس" گوتی، دروستکردنی هێزێکی نیشتمانی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە قورس نییە ئەگەر رێگری نەکرێ. 

ئەو گوتی، یەکێتی لە رابردوودا رێگری لەسەر کۆێ چاکسازی کردووە لە سەرووی هەموویانەوە یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.

دووپاتی کردەوە، ئەگەر یەک هێزی پێشمەرگە نەبێت زیانی گەورە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەر پێشمەرگە دەکەوێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا