Kurdistan Press - سبەى سوودانی سەردانى هەولێر دەکات پرسە گرنگەکان لە هەولێر بڕیاریان لەسەر دەدرێت سبەى سوودانی سەردانى هەولێر دەکات پرسە گرنگەکان لە هەولێر بڕیاریان لەسەر دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەى سوودانی سەردانى هەولێر دەکات پرسە گرنگەکان لە هەولێر بڕیاریان لەسەر دەدرێت

بڕیارە سبەی چوارشەم محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، سەردانەكە لەناو چەندان پرسی گەرم لە عێراق و ناوچەكەدا دێت، سەرچاوەیەك باسە گرنگەكانی سەردانەكەی سوودانی ئاشكرا دەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی كرد، بڕیارە سوودانی لە دوو رۆژی داهاتوو سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەولێر و سلێمانی بكەوێت، لە پێشەوەی بابەتەكانی باسیان دەكات پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی پێوەست بە چارەنووسی كوردانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و ئاوارەكانی لە هەرێمن، بەرپرسانی هەرێم لە چارەسەركردنی كێشەكان دڵنیا دەكاتەوە.

وەك سەرچاوەكە دەڵێت، بابەتێكی تر رێككەوتنە لەسەر مووچە و بودجەی هەرێم و پێویستی یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتانە بە شێوەیەكی ریشەیی لە رێگەی لیست و خشتەی مانگانە و بەو شێوەی كورد لەنێوان خۆیاندا لەسەری رێك دەكەون، بابەتی تریش پێوەندیی بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە، بە پێویستی چارەسەركردنی كێشەكە بەخێرایی.

بابەتی پێكهێنانی كابینەی 10می حكوومەتی هەرێمی كوردستان بابەتێكیتری گرنگی سەردانەكەی سوودانییە بۆ هەولێر و سلێمانی، كە هەوڵ دەدات هێزە سیاسییە براوەكان بە زوویی حكوومەتی نوێ پێك بێنن و كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن، وەك سەرچاوەكە دەڵێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه