Kurdistan Press - کاتى گەیشتنى مووچەى فەرمانبەران ڕاگەیاندرا کاتى گەیشتنى مووچەى فەرمانبەران ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى گەیشتنى مووچەى فەرمانبەران ڕاگەیاندرا

چاوەڕوان دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی بخاتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی عێراق، دوای ئەوەش بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.

 سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند: "بەغدا هەندێک تێبینی لەسەر لیستی مووچە هەبووە و ئێمەش ڕوونکردنەوەمان پێداون، ئەوەی لەبارەی گەڕاندنەوەی لیستی مووچە دەگوترێت ڕاست نییە، وردبینی کراوە و لیست نەگەڕێنراوەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە:  "بەغدا چاوەڕوانی ئەوەیە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، سبەی یان ڕۆژی پێنجشەممە داهاتی نانەوتیان بۆ دەنێردرێت".

لەبارەی وادەی ڕەوانەکردنی یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، "ڕۆژی پێنجشەممە یاخوود یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەغدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 دەخاتە سەر هەژماری وەرەتی دارایی هەرێمی کوردستان".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا