له پشتی ئه‌و به‌یاننامه فه‌رمی و لێدوانانه‌ی له‌سه‌ر هاتنی سوودانی بۆ سلێمانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و په‌یامێكی به یه‌كێتی دا كه "کوردستان پرێس" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه.
ئێواره‌ی دوێنی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆبووه‌وه.
سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كانیدا دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، جیا له‌و پرسانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر باسی كرد، په‌یامی بۆ یه‌كێتی هێنا و پێی گوتوون، پێویسته له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی كوردستان هاوكار بن و هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌كه‌ن.
سوودانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش ئه‌وه‌یان لا گرنگه به‌گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌شدار بن له حكوومه‌تی داهاتووی كوردستان.
قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی زانیارییه‌كانی "کوردستان پرێس"ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یشی زیاد كرد، كه سوودانی پێی وا بووه پێویسته به خێرایی حكوومه‌ت پێكبهێنرێ، ئه‌و بۆچوونه‌یش نه‌مێنێ كه تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و پرسه درێژه بكێشێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ، یه‌كێتی ئاگه‌داری په‌یامێكی له‌و شێوه‌یه بوو كه لای سوودانی هه‌یه، بۆیه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی ئه‌و حزبه گوتی، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن حكوومه‌ت پێكبهێنرێ.
به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیش له به‌یاننامه‌ی دوێنێ یه‌كێتی كه دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوودانی بڵاو كرایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌رج و قسه‌یه‌كی تر بكرێ، یه‌كێتی نووسیویانه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكه‌ن.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه