Kurdistan Press - پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ماوەی 9 رۆژ پشووی داوەتە ئەو قوتابی و مامۆستایانەی خەڵكی سنووری ماددەی 140ی دەستوورن، بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق.
لە نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە واژۆی لەسەر كردووە هاتووە "سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و قوتابییان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن پشوویان دەبێت تا 23ی 11ی 2024، بە مەبەستی بەشداربوونیان لە پڕۆسەی سەرژمێری.
هەروەها هاتووە "ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی بە قوتابخانە نێودەوڵەتییەكانیشەوە پێویستە تەواوی كارئاسنی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانیان بكەن كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن بە مەبەستی بەشداربوونیان لە پڕۆسەی سەرژمێری.
دیسان هاتووە "هەر قوتابییەك لە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی بە هەموو جۆرەكانیەوە لەو ماوەیەی كە دەبێتە پشوو تاقیكردنەوەی هەبێت، پێویستە پاش گەڕانەوە لە 23ی 11ی 2024 وە تاقیكردنەوەكەی بۆ ئەنجامبدرێتەوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهەمانشێوە ماوەی 9 رۆژ پشووی دابووە سەرجەم فەرمانبەر و كارمەندانی حكوومەت ئەوانەی خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بكەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه