Kurdistan Press - هۆشداریەکى گرنگ بۆ هاوڵاتیانى کورد لە سنورى كەركووك هۆشداریەکى گرنگ بۆ هاوڵاتیانى کورد لە سنورى كەركووك | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەکى گرنگ بۆ هاوڵاتیانى کورد لە سنورى كەركووك

سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری سەرژمێریی گشتیی عێراق دەڵێت، ئەگەر ئەو كەسانە نەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، لە رۆژانی سەرژمێری لەسەر ئەو ناوچەیە تۆمار دەكرێن كە ئێستە لێی نیشتەجێن.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی تشرینی دووەم، مەحموود عوسمان سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری سەرژمێریی گشتی لە عێراق رای گەیاند، چەندان هەوڵمان لە رێگەی ناردنی نامە و سەنتەری پێوەندیی سەرژمێرییەوە داوە، بۆ گەڕانەوەی ئەو كەسانەی خەڵكی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانن و لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بەڵام هەوڵەكانمان سەركەوتوو نەبووە.

زیاتر گوتی، ئەگەر ئەو كەسانە نەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، لە رۆژانی سەرژمێری لەسەر ئەو ناوچەیە تۆمار دەكرێن كە ئێستە لێی نیشتەجێن.

ئەو بەرپرسە داوای كرد، سەرجەم ئەو كەسانەی خەڵكی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكانن، بۆ رۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، بۆ ئەوەی رێژەی كورد لەو ناوچانە كەم نەكات.

روونی كردەوە بڕیارێك هەیە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە لە سەرژمێری 1957 كاری پێ‌ بكرێت، بەڵام جێبەجێكردنیشی ئاسان نییە.

بڕیارە رۆژی 20 و 21ـی تشرینی دووەم، سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكارییەكان بەردەوامییان هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه