به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر زه‌وی بۆ دابه‌شكردن ئامادەیە و 44 هەزار کەس مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە. ده‌شڵێ: چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: لە سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، 37 شاره‌وانی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رپرسی شاره‌وانییەکان کۆبووەوە و بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ڕایسپاردن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر گوتیشی: له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، كه هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌نگاوی زۆر باش بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی نراون، به‌ڵام به‌پێی بڕیاری حكوومه‌ت هه‌ر كه‌سێك به گوێرەی كارتی زانیاری له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبێت، ئێستا چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی فۆڕمه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی بكرێت.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: له سنووری ئێمه زیاتر له 44 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبن، دوای وردبینیکردنی ناوه‌كانیش، لیسته‌كه ڕه‌وانه‌ی لای ئێمه ده‌كرێت بۆ پێدانی زه‌وی کە له سنووری 17 شاره‌وانی هه‌موو كاروباره‌كان ته‌واو بوونه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران، ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كرێت.
دەشڵێ: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ین و زیاتر له 27 هه‌زار زه‌ویش بۆ دابه‌شكردن ئامادەن، ئه‌وانی دیكه‌ش له قۆناغی ئاماده‌كاریدان.
وەڵام بدەوه