ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی وڵاتی پۆلۆنیا سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌لێك له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و رێككه‌وتن ئه‌نجام بدرێن.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا، ڕایگەیاند: "له‌ماوه‌ی رابردوو شاندی ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر دووجار سه‌ردانی پۆڵۆنیامان كردووه و له‌وێ چاومان به كۆمه‌لێك خاوه‌ن كار‌و سه‌رمایه‌دار و لایه‌نی حكوومه‌تی ئه‌وێ كه‌وت، خۆشبه‌ختانه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و بڕیاره رۆژی 24 و 25ی11ی ئه‌م مانگه شاندێكی گه‌وره‌ی پۆلۆنیا بێته شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها گوتیشێ: "شاندی پۆڵۆنیا پێكدێت له نوێنه‌رایه‌تی 30 گه‌وره كۆمپانیای بواری كشتوكاڵی كه پارێزه‌ری یه‌كێك له‌شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری كشتوكاڵی پۆلۆنیا دێته هه‌ولێر".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه بریاره 24 مانگ به‌شداری له ئیڤێنتێك بكه‌ن و رۆژی دواتر به‌شداری له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكه‌ن، گوتیشی: "ئه‌م كاره‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی هێمن سه‌ید موراد به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی هه‌ولێر، ده‌بێت".
وەڵام بدەوه