به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، پێش سه‌ری ساڵ زووتر، باره‌گای مه‌كته‌بی رێكخستنی حزبه‌كه‌یان له كه‌ركووك ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، له دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری به 10 ڕۆژ، باره‌گای مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك گه‌رمیانی پارتی ده‌كه‌ینه‌وه.
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له كه‌ركووك له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له كه‌ركووك نه‌ماوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پارتی ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كه‌ركووك هه‌میشه بۆ پارتی گرنگی تایبه‌تی هه‌بووه، بۆیه به‌رده‌وام شاره‌كه پێویستی به گرنگیدانی زیاتر هه‌یه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 20ی ئۆكتۆبه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بوون بۆ پارتی، بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی رۆڵیان له سه‌رخستنی لیستی 190 هه‌بووه رێزلێنانیان پێ بدرێت.
وەڵام بدەوه