لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كات كه زێدی سه‌ره‌كییان ده‌كه‌وێته سنووری ماده‌ی 140، له‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان به مه‌به‌ستی خۆتۆماركردن له سه‌رژمێری.
به ئاماژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی تایبه‌ت به ئاماده‌كاری ئیداری و ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له بایه‌خ و گرنگی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كرا و هانی هه‌موو هاووڵاتیان درا كه به ئاماده‌بوون له ماڵه‌وه به ڕاستی و دروستی داتاكانی خۆیان له‌و پرۆسه‌یه تۆمار بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به هاونیشتیمانیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه به ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ناسراون، كۆبوونه‌وه هانی هاووڵاتیانی دا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه دابین بكه‌ن، له ئه‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی 17 تا 19 تشرینی دووه‌م تۆمار بكرێن و له ڕۆژانی 20 و 21 ی تشرینی دووه‌میش داتاكانیان پشت ڕاست بكرێته‌وه و له‌و ناوچانه كه زێدی خۆیان و باب و باپیریانه، تۆمار بكرێن.
وەڵام بدەوه