Kurdistan Press - هۆشداریەکی گرنگ بۆ مووچەخۆران هۆشداریەکی گرنگ بۆ مووچەخۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەکی گرنگ بۆ مووچەخۆران

دوای بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی تا 20ـی ئەم مانگە دواین كات بۆ مووچەخۆران هەیە، بایۆمەتری بكەن، تا ئێستە چەندان كەس سەردانیان نەكردووە و مووچەكانیان دەبڕێت.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، شێخ محەمەد گەزنەیی بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیی هەولێر،  رایگەیاند، كارەكانی بایۆمەتریی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوامە، لە سنووری هەولێر هەموو رێكارێك كراوە بۆ ئەوەی پێوەندییان پێوە بكرێت و بایۆمەتری بكەن.

زیاتر گوتی، پێش 11ـی ئەم مانگە چوار هەزار و 85 خاوەن پێداویستی تایبەت مابوو بایۆمەتری بكەن، دوای ئاگاداركردنەوەیان بە هەموو رێكارەكان ئێستە نزیكەی دوو هەزار كەسێك ماوە نەهاتوون بایۆمەترییان نەكردووە.

لە تەواوی كوردستان بەپێی ئەو داتایانەی بەردەست بووە، تا ئێستە 80% بۆ 90%یان  پرۆسەی بایۆمەترییان ئەنجام داوە و سبەی دوای سەعات دوو كارەكان تەواو دەبێت.

بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە سەرجەم مووچەخۆران بایۆمەتری ئەنجام بدەن، دواین كاتیش بۆیان دیاری كراوە سبەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه