Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق كۆ بوونەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارجن کۆبیاک، باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

باڵوێزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه