Kurdistan Press - بڕیارێکی دڵخۆشکەر بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیاندرا بڕیارێکی دڵخۆشکەر بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی دڵخۆشکەر بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیاندرا

چاودێریى بازرگانیى سۆران، گواستنەوەی فەرمانبەر بە چەند مەرج و ڕێکارێک بۆ فەرمانگەکەی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران، بڵاوی کردەوە: "پێویستمان بە راژەى 31 فەرمانبەر هەیە لەسەر ميلاكى وەزارەتە جياجياكانى دیكەى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، بۆ سەر ميلاكى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، بۆ بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران."
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەوەی نیازی گواستنەوەی هەیە، بۆ وەرگرتنى فۆڕم دەتوانێت سەردانى بەڕێوەبەرايەتیى چاودێرىی بازرگانیى سۆران بكات.
جەختیش کراوەتەوە، دوا وادە بۆ گەڕانەوەى فۆڕمەكان 10/12/2024یە و دواتريش لە رێگەى لێژنەى تايبەت لە 12/12/2024 چاوپێكەوتن بۆ خوازياران دەكرێت.
ڕوونیش کراوەتەوە، ئەم پرسە بۆ مەبەستى گواستنەوەى راژەیە، بۆ دامەزراندن نییە.
بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران  ئاشکرای کردووە، چەند مەرجێکیان هەیه بۆ وەرگرتنی میلاك لە وەزارەتەكانی دیكە، لەوانە:
1- بەڵێننامە پڕ بكاتەوە بۆ ماوەى (5) ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان داواى گواستنەوەى راژە نەكات.
2- CVی تايبەت بە پسپۆڕى و كارەكەى پێشكەش بكات.
3- خوازیار دەبێ پێش وادەى چاوپێكەوتنى، لارى نەبوونى وەزارەتەكەى خۆى، ئامادە بكات.
4- خوازیار دەبێت هەموو مەرجەکانی پلەی وەزیفی داواکراوی هەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه