Kurdistan Press - هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاندرا هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاندرا

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، پێدانی کارەبای نیشتمانی گەیشتە 20 کاتژمێر و دەشڵێت: "ئەمڕۆ 90%ی مۆلیدە ئەهلییەکان کوژاونەتەوە و کارەبای نیشتمانی هەیە“
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: "تاوەکوو دوێنی ئێمە بەگشتی 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبامان داوە، بەڵام 17 کاتژمێرەکە ئێستا کەمترینە و ئەمڕۆ زیاتر بووە و بەپێی بەدواداچوونمان، ئەمڕۆ 90%ی مۆلیدە ئەهلییەکان کوژاونەتەوە و کارەبای نیشتمانی هەیە."
ئەو هەواڵێکی خۆش بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت: "بەپێی دواڕاپۆرتەکانی تیمەکانمان و کۆنترۆڵی کارەبا، دەتوانین بڵێین، کەمترین پێدانی کارەبا 17 کاتژمێرە و زۆرترینیش 20 کاتژمێر دەبێت و ئەوەش لەم دوو ڕۆژەی قەدەغەی هاتوچۆ زیاتر دەبینرێت و هاووڵاتیان هەستی پێ دەکەن."
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕوونیشی دەکاتەوە: "یەکەمجارە لە مێژوودا پێدانی کارەبا لە مانگی 11 بەو ئاست و ڕێژەیە باشە بێت، چونکە ئەم مانگە دەچینە نێو سەرما و بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە، پێدانی لەنێوانی 16 بۆ 17 کاتژمێر ماوەتەوە."
ئومێد ئەحمەد ئاشکراشی کرد، سێ هەزار و 400 بۆ سێ هەزار و 700 مێگاوات لەبەردەستدایە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا