Kurdistan Press - ڕێژەى بەشدارى هاوڵاتیانی هەولێرلە سەرژمێرى گشتى عێراق ڕاگەیاندرا ڕێژەى بەشدارى هاوڵاتیانی هەولێرلە سەرژمێرى گشتى عێراق ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێژەى بەشدارى هاوڵاتیانی هەولێرلە سەرژمێرى گشتى عێراق ڕاگەیاندرا

بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر ڕای گەیاند، "ڕیژەی تۆماركردنی سەرژمێری لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستە، بریتییە لە 80%، ئاماری ئەمڕۆشمان بەرەو كۆتایی دەڕۆین بۆ ئەوەی بگاتە ڕێژەی 100%"

بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر ڕای گەیاند، "ڕێژەی بەشداربوون دەبێت لە 100% بێت، بەڵام ڕیژەی جێبەجێكردن لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستە، گەیشتووەتە 80%، ئاماری ئەمڕۆشمان بەرەو رێژەی 100% دەڕوات.

ئەمرۆ پێنجشەم 21ـی تشرینی دووەم، ئیبراهیم مەلا ڕەحمان رای گەیاند، دەبێت ڕێژەی تۆماركردنی هەموو گەڕەكەكان بگاتە 100%، بەڵام هەندێك گەڕەك فراوانترە لەوەی پێشبینیمان كردبوو، بژمێری ترمان دابین كردووە و بۆمان ناردوون ئەوانیش دەبێت هەر ئەمڕۆ تەواو بكرێن.

 ئیبراهیم مەلا ڕەحمان دەشڵێت: "ڕێژەكانیش لەسەر ئاستی پارێزگا و شار و شارۆچكە وەردەگرین، لەوبارەیەشەوە ڕەچاوی ئەوەمان كردووە كە زۆربەی دانیشتووانی دەشتی هەولێر، خەڵكی كەركووك و مەخموور و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، ئەگەر نەتوانن لەو شوێنانە خۆیان تۆمار بكەن، لە هەولێر تۆماریان دەكەین.

بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر گوتی، "تا ئێستە كێشەكان شتێكی ئەوتۆ نین، ئەوەشی هەبووە بەهیمەتی تیمی تەكنیكی هونەری تابلێتەكان، توانراوە بەسەر هەموو كێشەكاندا زاڵ بین، پرۆسەكەش گەورەیە و نزیكەی 10 هەزار كەس بە بژمێرێكە، ئەوەش كاتی زۆرتری دەویست، بەڵام توانرا لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه