Kurdistan Press - بەرپرسێکى باڵای وڵاتێکى گرنگ گەیشتە هەولێرى پایتەخت بەرپرسێکى باڵای وڵاتێکى گرنگ گەیشتە هەولێرى پایتەخت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکى باڵای وڵاتێکى گرنگ گەیشتە هەولێرى پایتەخت

بە مەبەستی بەشداریكردنی لە پێنجەمین كۆڕبەندیی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024) لەزانكۆی ئەمریكی - كوردستان لە شاری دهۆك، ئەحمەد داوودئۆغلوو گەیشتە هەولێر و بڕیارە سبەش بچێتە دهۆك.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی 11ی 2024، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئێرمان تۆبجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیان لە ئەحمەد داوودئۆغلوو، سیاسەتمەدار و سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و شاندێکی یاوەری كرد، کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا."

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، كە هاتنی ئەحمەد داوودئۆغلوو و شاندی هاوڕێی، بەمەبەستی بەشداریكردنە "لە پێنجەمین کۆڕبەندیی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک."

ڕوونیشی كردووەتەوە، كە "بەیانی ڕۆژی هەیینی، 22ی 11ی 2024، پێنجەمین کۆڕبەندیی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەست پێدەکات و تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممە، 24ی 11ی 2024، بە بەشداری نزیکەی 124 کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازەوە بەردەوام دەبێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا