Kurdistan Press - پشووى فەرمى درێژکرایەوە پشووى فەرمى درێژکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پشووى فەرمى درێژکرایەوە

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوێكی فەرمی دەسەڵات دەداتە وەزیر و بەڕێوەبەرەكان سەبارەت بە مۆڵەتی فەرمانبەران بۆ ڕۆژانی داهاتووی پرۆسەی سەرژمێری.

بڵاوكراوەی فەرمی: لە نووسراوەكەدا كە واژووی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە ئاماژە، بەوە دراوە "بەمەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری كە پێویستە هەموو زانیارییەكانی خێزان فۆرمە تۆماربكرێن، دەسەڵات دەدرێتە وەزیر و سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە دەسەڵات بدەن بە بەڕێوەبەری دامەزراوەكانیان كە بەگوێرەی پێویست مۆڵەتی ڕۆژێك یان زیاتر بدەن بە فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندانیان بۆ ئەوەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بمێننەوە بۆ تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێری."

لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو گە پێویستە بابەتەكە  بە شێوەیەك ڕێكبخرێت كە كاریگەریی لەسەر دەوامی دامەزراوەكان و كاروباری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان نەكات.

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا