Kurdistan Press - بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، تەرمى هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" بەخاكسپێردرا بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، تەرمى هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" بەخاكسپێردرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، تەرمى هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" بەخاكسپێردرا

ئەمرۆ یەکشەممە، 2024.11.24، بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق و ئومێد خۆشناو، نوێنەرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکى زۆر لە بەرپرسان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هاوڕێیان و دۆست و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە گۆڕستانى کەسنەزان لە شارى هەولێر، تەرمى هونەرمەند  و ئەکتەرى ناسراو و دیارى شارى هەولێر و کوردستانى بواری سینەما و دراما و شانۆى کوردى "زاهیر عەبدوڵڵا" بەخاکسپێردرا.

دواى ئەوەى ئەمساڵ زانرا دووچارى نەخۆشى شێرپەنجەبووە، پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی هونەرمەندی کردوو و لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە 2024.6.27 ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کرا، بەڵام لەم ماوەیەدا دووبارە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە دۆخی تەندروسیی ناوبراو تێکچووە و کەوتە دۆخێکی خراپی تەندروستی و دوێنێش شەممە 2024.11.23، بەداخەوە بەهۆی سەختى نەخۆشییەکەیەوە، لە تەمەنی 66 ساڵیدا ماڵئاوایی یەکجاریی لە هەولێر و هونەر و ئازیزانی كرد.

جێگەى باسە، زاهیرعەبدوڵڵا، ناوێكی دیاری هونەری و هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێر و کوردستان بوو، لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایک بووە و لە ساڵی 1972 بۆ یەکەمجار بەشداریی شانۆگەرییەکی کردووە بەناوی "ئەنجامی پووڵپەرستی." دواتر بەشداریی دەیان شانۆگەری، دراما و فیلمی سینەمایی کردووە،  ساڵی 2019 کتێبێکی بیرەوەریی بڵاوکردەوە بەناوی "تەیراوە هەربە پیاسە" کە تیایدا باسی سەردەمی منداڵی خۆی دەکات تا رۆژی راپەڕینی ساڵی 1991 و لەم کتێبەدا هەوڵی داوە واقیعی ژیانی خۆی بنووسێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا