بڕیارە لەم هەفتەیە پارەی گەنمی جووتیاران دابەش بكرێت، بڕەكەشی 158 ملیار دینارە و سەرجەم ئامادەكارییەكان دەستی پێ كردووە، ئەگەری هەیە سبەی یان سێشەم پارەكە بۆ جووتیاران خەرج بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی تشرینی دووەم، حەمەزیاد سەعید ئەندامی كۆمەڵەی جووتیارانی كوردستان، رایگەیاند، دوای هەوڵی بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خۆشبەختانە بڕیاری خەرجكردنی بڕی 158 ملیار دینار جووتیاران دەرچوو.
زیاتر گوتی، بەپێی قسەی بەرپرسانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت رۆژی سێشەم دەست بكرێت بە خەرجكردنی ئەو پارەیە بۆ جووتیاران.
رۆژی دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، رایگەیاند، رۆژی شەموو چەكی بانكیمان وەرگرت و لە بانكی فیدراڵ تۆمارمان كرد.
زیاتر گوتی، بۆ وەرگرتنی 72 سەعات كاتمان پێویستە، ئەو رێكارە بانكییەش خەرجكردنی 158 ملیار دینارە و دەكەوێتە 20ـی مانگ كە رۆژی سەرژمێرییە، ناتوانین لەو رۆژەدا بەسەر جووتیاران دابەشی بكەین و دەكەوێتە پاش سەرژمێری.
روونی كردەوە، نازانرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت یان لە ناوەڕاستی هەفتە، بەڵام ئێمە پێمان خۆشە چەند زووترە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
هاوكات نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گوتی، لە پارەی گەنمی ئەمساڵ بڕی 130 ملیار دینار ماوە خەرج بكرێت، چاوەڕوانین لە ئایندەیەكی نزیكدا و پێش كۆتایی ساڵ بە گوژمەیەكی تر خەرج بكرێت.
ئەمساڵ حكوومەتی عێراق، بڕی 685 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگرت، نرخی هەر تۆنێك لە گەنمی پلە یەك 835 هەزار دینار و گەنمی پلە دوو 815 هەزار دینار دیاری كرا، بە كۆی گشتی جووتیاران بە بەهای 565 ملیار دینار گەنمیان بە بەغدا فرۆشتووە.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
لە عێراق شەڕی ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
حوکمڕانی مەسرور بارزانی، حەقیقەت و چانس
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هەواڵی ناخۆشی بە ئیسرائیل گەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
120 ملیار دەخرێتە سەر هەژماری دارایی عێراق
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه