بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ بەغدا هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردووەتەوە بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی 11 و 12 بنێرن، یەكە ژمێریارییەكانیش ئاگادار كراونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 25ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "کوردستان پرێس" دەستی كەوتووە، یەكەی ژمێریاریی سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت، ئاگادار كراونەتەوە پەلە بكەن لە ئامادەكردنی لیستی مووچە.
ئەوەش زانراوە، داوا كراوە لیستی مووچەی مانگی 11 و 12 بەخێرایی ئامادە بكەن و بینێرن بۆ گەنجینە و سەرجەم رێكارەكان زۆر بەخێرایی تەواو بكەن.
فەرمان بە یەكەی ژمێریاریی سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، دەبێت خێرا بكەن لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی ئەو دوو مانگە و بە چەند رۆژێك دەبێت بگاتە شوێنی خۆی.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق كێشەی بۆ مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران دروست كردووە و تا ئێستە پارەی نەناردووە.
وەڵام بدەوه