Kurdistan Press - کاتی دابەشکردنی پارەی ئەو هاوڵاتیانە ڕاگەیاندرا کاتی دابەشکردنی پارەی ئەو هاوڵاتیانە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی دابەشکردنی پارەی ئەو هاوڵاتیانە ڕاگەیاندرا

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رای گەیاند، سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران، لە زنجیرە (٢٨٨١) تا زنجیرە (٣٠٥٠) كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی تشرینی دووەم، بەختیار میران بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، رایگەیاند، جووتیاران ئاگادار دەكەینەوە رۆژی چوارشەم دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەست پێ دەكات، لە زنجیرە (2881) تا زنجیرە (3050) كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە.

زیاتر گوتی، جووتیاران لە سایلۆی هەولێر چەكی پارەكانیانی وەردەگرن.

لە ئاگادارییەكی سایلۆی سایلۆی قوشتەپەدا هاتووە، جووتیاران ئاگادار دەكەینەوە رۆژی چوارشەم دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەست پێ دەكات، لە زنجیرە (936)  تا زنجیرە (1010) كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە و لە سایلۆی  قوشتەپە چەك وەردەگرن. 
  
بۆ جووتیارانی كۆیەش هاتووە، جووتیارانی شاری كۆیە رۆژی چوارشەم دابەشكردنی چەكی جوتیاران دەست پێ دەكات، لە زنجیرە (102) تا زنجیرە (161) كە گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە و لە سایلۆی  قوشتەپە چەك وەردەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه