Kurdistan Press - کەشناسی سارد ترین ناوچەی هەرێمی کوردستانی دیاری کرد کەشناسی سارد ترین ناوچەی هەرێمی کوردستانی دیاری کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی سارد ترین ناوچەی هەرێمی کوردستانی دیاری کرد

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردتان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی11ی2024، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت و لە سەنتەری پارێزگەکان و سەرجەم ناوچەکانیش تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،  کە لە کاتەکانی ئێوارەوە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ڕووی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتای دێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت.
 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 28ی11ی2024،  کەش سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران  : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان :  20 پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه